هه‌ناده‌رده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگای تانكه‌ره‌وه‌ بۆ ئێران راده‌گیرێت

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ناده‌رده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگای تانكه‌ره‌وه‌ بۆ ئێران له‌ مانگی تشرینی دووه‌می داهاتووه‌وه‌ راده‌گیرێت ئه‌وه‌ش بۆ پابه‌ندبوون به‌سزاكانی  ئه‌مریكا له‌دژی ئێران.

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ كۆمپانیای (سۆمۆ) به‌نیازه‌ وه‌كو جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ راگرتنی نه‌وتی كه‌ركوك، له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ رۆژانه‌  ده‌ستبكات به‌فرۆشتنی  بڕی 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌ بچووكه‌كانی نزیك موسڵ .

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه‌ حكومه‌تی پێشووی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا رێككه‌وتنێكی ئیمزاكردوه‌ كه‌ ده‌ستبكاته‌وه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا له‌رێگای حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌, به‌ڵام وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌یان پێكردوه‌ وا پێویست ده‌كات ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی نێوان هه‌ردوولا به‌شێوه‌ی كۆتایی له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و سامیر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی نوێی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ په‌سه‌ندبكرێت.


PM:01:25:27/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 75 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌