یەدەگی دراوی بیانی عیراق 60 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە


بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای دەكات: یەدەگی دراوی بیانی 60 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە‌و هەوڵیش دەدەن ڕێژەی هەڵئاوسانی نرخ بۆ خوار لەسەدا یەك كەم بكەنەوە.

بانكی ناوەندی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە: دیدێكی گەشبینیان بۆ دۆخی دارایی عیراق هەیە‌و ئەم گەشبینیەش پشت ئەستوورە بە هەبوونی یەدەگێكی دارایی بەهێز كە 60 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەی بەتایبەتیش لەساڵی 2014وە پەیڕەویان كردووە بۆ جێگیركردنی دۆخی دارایی عیراق، ئەوە لەكاتێكدابوو كە چەند مەترسیەك لەسەر تواناكانی دەوڵەت هەبوون بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران‌و خەرجی بەكاربردن.

تەئكیدیشیكردۆتەوە: لەسەر بەرزكردنەوەی توانا داراییەكانی دەوڵەت‌و ئاماژەی بەوەكردووە: كە هەوڵ دەدەن بەشێوەی حەواڵەی داشكێنرا‌و توانا داراییەكانی دەوڵەت بۆ 14 ترلیۆن دۆلار زیاد بكەن.

بانكی ناوەندی عیراق ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە: كە بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ پارێزگاریكردن لە نرخی گۆڕینەوەی دراو و كەمكردنەوەی ئەو جیاوازیەی لەنێوان نرخی ڕەسمی‌و نرخی بازاڕدا هەیە، هەروەها بەردەوام دەبن لەسەر كۆنترۆڵكردنی ڕێژەی هەڵئاوسان‌و كەمكردنەوەی بۆ نزمترین ئاستەكانی بۆ كەمتر لە سەدا یەك، بەو ئامانجەی پارێزگاری لە ئاستی گشتی نرخەكان بكەن‌و هانی وەبەرهێنانیش بدەن.


PM:05:52:26/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌