كاسبكاران: سبەی عەلوەی سلێمانی دادەخەین


لەبەرامبەر چەند بڕیارێکی وەزارەته‌كانی دارایی و کشتوکاڵ کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی ده‌ڵێن: "کاری عەلوەکان لە سەرتاسەری کوردستان راده‌گرین".

كاسبكارانی عەلوەی شاری سلێمانی، نیگەرانن لە زیادكردنی گومرگ لەسەر میوە و سەوزەوات لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، ئاماژە بۆ ئەوەشدەكەن، لە كاتێكدا هیچ بەرهەمێكی ناوخۆیی نەماوە، بەڵام بەرپرسانی هەرێم گومرگیان لەسەر میوە و سەوزەوات زیاد كردووە ئەوەش نرخی بەرزكردۆتەوە.

دەشڵێن: حكومەت كارێكی وایكردوە كاسبكاران بەتەواوی بێزاربوون و وەك ناڕەزاییش سبەی عەلوەی سلێمانی داداخەن.



PM:12:21:23/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 894 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌