نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووى له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ به‌ نزیكه‌ى 80 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22 ی تشرینى یه‌كه‌مى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 79 دۆلار و 98 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 79 دۆلار و 78 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 69 دۆلار و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 69 دۆلار و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.


AM:11:04:22/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌