سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور سەردانی سەرۆک کۆمار دەکەن


بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە دەستبەکاربونی وەک سەرۆک کۆماری عێراق سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری ژوور سەردانی دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد.

مەبەستی سەردانەکەی ژوور بۆ کۆشکی سەلام لە بەغداد پیرۆزبایکردن بوو لە دەستبەکاربونی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق‌و باسکردن لە کێشە بازرگانیەکان و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی دەربارەی کێشە بازرگانیەکان و ئەوگرفتانەی ھەیە لە نێوان کاری بازرگانی ھەرێم و عێراق یاداشتێکی دایە دەست سەرۆک کۆمار داوایان کرد ھەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە بازرگانی و ئابوریەکان دەستپێبکات تا بتواندرێت ڕەوشی بازرگانی بەرەو باشتر بڕوات.

لای خۆشیەوە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، بەڵێنی بە بازرگان‌و خاوەنکارانی سلێمانیدا سەرجەم کێشەو گرفتەکان چارەسەر بکات و بەتایبەتی لابردنی ئاستنگەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی لە نێوان کوردستان و عێراق.

سەرۆک کۆماری عێراق بەڵێنیشیدا هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی بازاڕێکی هاوبەش لە نێوان خاوەنکارانی کوردستان و عێراق بخاتەگەڕ بەمەبستی خێراترکردنی جوڵەی  بازرگانی.


PM:07:51:20/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 4121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌