"پاڵاوگەی ستار ساڵانە بڕی ملیارێک و ٥٠٠ دۆلار بۆ تورکیا دەگەرێنێتەوە"

وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیای توركیا رایگەیاند: "به‌بڕیاری سه‌ركۆمار، پاڵاوگه‌ی ئیزمیر-عه‌لیاغا وه‌ك یه‌كه‌م ناوچه‌ی پیشه‌سازیی تایبه‌تی توركیا راگه‌یه‌نرا". 

وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیای توركیا مسته‌فا ڤارانك سەبارەی بە بابەتەکە روونکردنەوەیەکی دا.

ڤارانک وتی: "به‌رهه‌مهێنانی دیزڵ، سووته‌مه‌نی فڕۆكه‌ی جه‌نگی، رۆن، LPG و به‌رهه‌مه‌ ره‌گییه‌كانی نه‌وت، دەتوانێ كورتهێنانی ساڵانه‌ی بازرگانی ده‌ره‌وه‌مان بە بری یه‌ك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار كه‌مبكاته‌وه‌.له‌ڕووی به‌رزیی باج، هه‌لیكار و هاوسه‌نگیی خه‌رجییه‌كانه‌وه‌، گرنگیی زۆر به‌ وه‌به‌رهێنان له‌بواری پێترۆ كیمیادا ده‌ده‌ین".

وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیای تورکیا مسته‌فا ڤارانك وتیشی: "هه‌وڵه‌كانی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیای Socar Turkey Enerji AŞ به‌بڕی دوو ملیار دۆلار، بێ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی بیرۆكراتی بێته‌ڕێی، به‌ئه‌نجام ده‌گات". 


PM:03:29:20/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 689 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌