بانكی نێودەوڵەتی هاوكاریی دارایی پێشكەش بە عیراق دەكات


بانكی نێودەوڵەتی لە پێناو ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەیە كە پێشتر لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعشدا بوون هاوكاریی دارایی پێشكەش بە عیراق دەكات.

یارا سەلیم نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لە عیرق  رایگەیاند ئەو هاوكارییانەی بانكی نێودەوڵەتی بۆ عیراق لە پێناو ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەیە كە پێشتر لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعشدا بوون ، بە تایبەت بۆ چككردنەوەی رێگابانەكان و خوێندگاكان و نەخۆشخانەكان.

یارا سەلیم راشیگەیاند هەوڵدەدرێت هاوكاری ئاوارەكان بكرێت لە عیراقدا ، ئەوەش لە رێگای دابینكردنی پێداویستییەكانیان و رەخساندنی هەلی كار بۆیان لە رێگەی پێدانی قەرزی بچوكەوە و بۆ ئەوەی پڕۆژەیەكی تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن ،تەئكیدیشیكردەوە كە بانكی نێودەوڵەتی بەو كارە ئومێدەوارە جارێكی تر چالاكی ئابووری و ئاوەدانی بۆ ناوچە ئازادكراوەكان بگەڕێتەوە.

هاوكات نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لە عیرق وتیشی هاوكارییەكانی بانكی نێودەوڵەتی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و كاری جدیش دەكەن بۆ بەهێزكردنی رۆڵی ژنان لە بواری ئابووریدا لە سەرتاسەری عیراقدا.


PM:12:47:19/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 233 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌