بەرھرام قاسمی: سزا نوێیەکانی ئەمریکا زۆر توندن


ئێران سزا نوێیەکانی ئەمریکا بە سزای زۆر توند وەسف دەکات و پێیوایە ئەو وڵاتە سەروەریی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.
 
بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: سزادانی ئەو کۆمپانیایانەی پەیوەندییان بە ھێزەکانی بەسیجەوە ھەیە، سووکایەتیکردنە بە حکومەتی تاران و سزای زۆر تووندیشن. 

ھاوکات محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسیوێتی، ئالودەبوونی ئەمریکا لەسەر سەپاندنی سزا لە کۆنترۆڵ دەرچووە و سەروەریی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و ئەمریکا بە سزادانی چەندین کۆمپانیای ئێرانی، بنەماکانی مافی مرۆڤی تەواوی گەلێک پشتگوێ دەخات. 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رۆژی سێشەممەی رابردوو، سزای بەسەر ٢٠ کۆمپانیا و بانکی ئێرانیدا سەپاند کە پەیوەندییان بە ھێزەکانی بەسیجی سەر بە پاسەوانی سنووری ئێرانەوە ھەیە. 


PM:04:55:18/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 873 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌