ئاستی بەرهەمهینانی نەوتی عێراق بەرزبووەتەوە




ئاستی بەرهەمهینانی نەوتی عێراق لە مانگی 9ـی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی هەشت بەرزبووەنەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 867 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

عێراق لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا رۆژانە چوار ملیۆن و 810 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و بەوپێیەش ئاستی بەرهەمهینانی نەوتی عێراق لە مانگی 9 بەراورد بە مانگی پێشتری بەرێژەی 1% بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی بڵاوبوونەتەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە مانگی 9 زیادیکردووە.

هەرێمی کوردستان لە مانگی هەشت نزیکەی رۆژانە 350 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، بەڵام داتاکانی پەیوەست بە هەناردەکردن و بەرهەمهینانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی 9ـدا هێشتا ئاشکرانەکراون.

عێراق دووەم بەرهەمهێنەری نەوتی رێکخراوی ئۆپێکە دوای سعودیە، کە رۆژانە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.


PM:01:00:17/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌