پۆڵندا گرنگی بە کاری بازرگانی لەگەڵ سلێمانی دەدات


لەلایەن ووڵاتی پۆڵنداوە ھەوڵەکان بۆ بەھێزکردنی کاری بازرگانی لەگەڵ شاری سلیمانی بەردەوامە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٠/١٤ سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی پێشوزیکرد لە شاندێکی بازرگانی پۆڵندا و نوێنەری کونسوڵی ئەو ووڵاتە لەھەولێر، کە پێک ھاتبون لە ئەدام کششتون، پارێزگاری ناوچەی وانسوت بودکار باجالە پۆلندا ،و ئەندج بییوش خاوەنی کۆمپانیای بیستمیلک بۆ بەرھەمی شیرەمەنی.

لەکۆبونەوەکدا شاندی میوان داوایان کرد بازرگانانی شاری سلێمانی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ بازرگانانی پۆڵندا بەھێزبکەن و کاری زیاتر بکەن تا بتوانن پێداویستیەکان بە کوالێتی باش و نرخی گونجاو بێتە ھەرێمی کوردستانەوە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند: لەشاری سلێمانیدا بازرگانی گەورە و بەتوانا ھەیە کە لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کاردەکەن وە توانای گەورەیان ھەیە لەکاری بازرگانیدا، ژمارەکی زۆر بازرگانیشمان هەیە کە لەگەڵ پۆڵەندا کار دەکەن و کاڵاو شتومەکی پۆڵەندی هاوردەی کوردستان دەکەن، ئامادەین ھاوکاری بازرگانانمان بکەین لەگەڵ کۆمپانیا پۆڵندیەکان کاربکەن.

ڕاشیگەیاند: ئێمە دەمانەوێت ھانی بازرگانەکانمان بدەین، ئێوەش ھاوکاریان بن کە کۆمپانیاکانی پۆڵندا کارگەکانیان بێنن لەکوردستان کاڵاکان و شتومەکەکانیان بەرھەم بێنن تا بتوانین دەرفەتی کاری زۆر بۆ ناوخۆی کوردستان و گەنجان زیاد بکەین.

شاندەکەی ووڵاتی پۆڵندا سپاسی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانیان کرد کە بەگەرمی پێشوازی لێکردن و ھیوایان خواست لە داهاتووێکی نزیکدا پەرەی زیاتر بە کارە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا بدرێت.


PM:03:36:14/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 1137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌