نوێنەری ئۆفیسی سلێمانی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی ژوور دەکات

بەمەبەستی ھاوکاریکردن و ھەماھەنگی لەگەڵ یەکتریدا، بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کارکردنی ئاوارەکان بەڕێوەبەری ئۆفیسی نەتەوە یەگرتووەکان لە سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ یاسین رەحیم فەرەج، جێگری سەرۆک پێشوازیان کرد لە غیرت ئەحمەد شویف بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەگرتووەکان بۆ پەنابەران.

لەکۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەگرتووەکان ڕایگەیاند: ئێمە دوا دەکەین بتوانین لەگەڵ ژووری بازرگانی ھاوبەشی بکەین بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ ئاوارەکان دەمانەوێت كەرتی تایبەت بێتە ناو ڕێکخراوەکەیان و ھەماھەنگی بکەن بۆزیاتر دۆزینەوەی دەرفەتی کار.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: ئێمە دەتوانین بەپێی توانای خۆمان ھاوکاری بکەین،  ئێمە لەگەڵ ڕێکخراوی  نەتەوە یەکگرتووەکان ھەوڵدەدەین کۆنفرانسێکی ئابوری ئەنجام بدەین و ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیا بانگھێشت دەکەن تا زانیاری وەرگرن لەسەر توانانی ئەو ئاوارانەی بەھرەمەندن لەبوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و کاری دەستی تا بەھەموو لایەک بناسێنرێن.

سەرۆکی ژوور داواشیکرد کە پرۆژەی بچوک دروستبکرێت بۆ ژنان و پیاوانی ئاوارە چونکە دەبێتە ھۆکارێک بۆ زیادبونی بەرھەمی ناو خۆ و داھاتی زیاتر بۆ ئاوارەکان.

لەکۆتایدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەدا ڕێکخراوە کانی ھاوکاری ئاوارەکان دەبوایە ھەر لەسەرەتاوە بھاتنایە لەگەڵ ژووری بازرگانی و کەرتی تایبەت کاریان بکردایە چونکە لە ٪‏٦٠ ھاوکاریەکان بەتەواوی ناگات بەئاوارەکان.


PM:01:58:14/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 534 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌