لیرەی تورکی بەرزبووەوە

لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی بەرزبووەوە، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان لەسەر رێککەوتنى ئەنقەرە و واشنتن بۆ ئازادکردنی قەشە ئەمەریکییەکە. 

لیرەی تورکی بەرێژەی سەدا ٢.٦٦ بەرزبووەوەو یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەرە بە ٥.٩٠ لیرە، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی کەناڵی ئێن بی سی نیوز لە شەوی رابردووەوە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە ٦.٧ لیرەی تورکی بوو.

دادگاییکردنی ئەندرۆ برۆنسن، هۆکاری زیادبوونی ناکۆکی نێوان ئەمەریکا و تورکیا بوو هۆکاری سەرەکی دابەزینی لیرەی تورکی بوو بە رێژەی سەدا ٤٠ بەرامبەر بە دۆلار


PM:01:19:12/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 594 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌