خامنه‌یی فه‌رمان به‌ به‌رپرسان دەکات كێشه‌ی ئابووری چاره‌سه‌ر بكه‌ن


رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی ئابوورییه‌وه‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی دووچاری سه‌ختی بوونه‌ته‌وه‌ و فه‌رمانی كرد  ساتێك زووتر كێشه‌ی ئابووری چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

له‌راگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ی خامنه‌یی دا هاتووه‌: "به‌تایبه‌تی به‌هۆی گرانییه‌وه‌، خه‌ڵكی توانای كڕینی پێداویستییه‌كانیان نه‌ماوه‌ و ئه‌م دۆخه‌ به‌تایبه‌تی ژیانی چینی هه‌ژارانی دژواركردووه‌"

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئابووری له‌ وڵاته‌كه‌یاندا، كه‌شی یه‌كڕیزی پێكبهێنرێت و له‌ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "هیچ كێشه‌ و قه‌یرانێك نیيه‌ بۆمان چاره‌سه‌رنه‌كرێت. پێویسته‌ به‌رپرسان چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌ ئابوورییانه‌ بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی دوژمن له‌بارببه‌ن. پێویسته‌ هه‌نگاوی جددی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بانكداری، هه‌لیكار، هه‌ڵاوسانی ئابووری بنرێت."

خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پێویسته‌ دژی سزاكانی ئه‌مریكا، سوود له‌ گه‌نجانی وڵات و سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان وه‌ربگیرێت.

8ی ئایاری ئه‌مساڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی راگه‌یاند و دوای 90 رۆژ له‌و بڕیاره‌، سزاكانیان بەسه‌ر ئێراندا سه‌پاند و به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی بۆ نزمترین ئاستی مێژوو دابه‌زی.



PM:03:15:11/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌