سه‌رۆك كۆمار: ئابوری عیراق به‌ هه‌مه‌ جۆركردنی ده‌رامه‌ت پێشده‌خرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10-10-2018 دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ئه‌ندازیار محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانیی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی و وه‌زیری پیشه‌سازیی و كانزاكان به‌ وه‌كاله‌ت.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاماژه‌یكرد، به‌ رۆڵی سه‌ره‌كیی پیشه‌سازیی له‌ پشتیوانیكردنی ئابوریی نیشتمانییدا و پێویستی چاره‌سه‌ركردنی شكسته‌كانی رابردووی دوپاتكرده‌وه‌ تا پیشه‌سازیی عیراقیی به‌ گرنگیی و ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی جارانییه‌وه‌ هه‌ستێته‌وه‌ سه‌ر پێ، كاریش بكرێت له‌ رێی ده‌ستپێشخه‌ریی ئابورییه‌وه‌ هه‌ل و ده‌رفه‌تی كاری نوێ بێته‌ ئاراوه‌ و با‌ه‌خسێنرێت.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا د.به‌رهه‌م  ساڵح به‌ پێویستی زانی په‌یوه‌ندییه‌كی دامه‌زراوه‌یی ئیجابییی بنیات بنرێت له‌ نێوان سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و وه‌زاره‌ته‌كانی تردا و هه‌ر به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ره‌سمییه‌كانه‌وه‌ ناوه‌ستین به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له‌ رێی هه‌مه‌جۆركردنی ده‌رامه‌ت و داهاته‌كانی وڵاته‌وه‌ ئابوریی عێراق به‌ره‌و پێش بببه‌ین.

لای خۆشیه‌وه‌ محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی به‌ چا‌ی میكانیزمی كاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كار و پیشه‌سازیی خسته‌ روو، رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ توانایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت ته‌واوی پێداویستییه‌كانی بازاڕدابین و پا‌ بكاته‌وه‌، له‌و روه‌شه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كردنی پلانێكی ته‌واوه‌ كه‌ به‌رهه‌مه‌ عێراقییه‌كان بتوانن مونافه‌سه‌ی به‌رهه‌مه‌ بیانییه‌كان بكه‌ن.


PM:05:58:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌