ئه‌مساڵ بازاڕی فرۆشتنی چه‌كه‌كانی ئه‌مریكا 30% زیادی كردوه‌

له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بازاڕی فرۆشتنی چه‌كه‌كانی ئه‌مریكا به‌هاوپه‌یمانه‌كانی 30% زیادی كردوه‌.

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا، به‌ ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندوه‌:" تاكو 30ی ئه‌یلولی رابردوو  فرۆشتنی چه‌كه‌كانی به‌هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ڕێژه‌ی 30% زیادیكردوه‌".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" داهاته‌كه‌ی 55,6 ملیار دۆلاربووه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" سیستمی موشه‌كی پاتروێتی به‌پۆڵه‌نداو رۆمانیا فرۆشتووه‌".


AM:11:42:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌