نرخی ر بەرمیلێك نەوت گەیشتە 85 دۆلار


زیاتر لە رۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و ئێستە هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بە نزیكەی 85 دۆلار دەفرۆشرێت.

دوێنێ دوو شەممه‌ لە یەكەم رۆژی كردنەوەی هەفتەیەكی نوێ لە بازاڕی بۆڕسە، نرخی نەوت لە 84 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی بۆ 83 دۆلار و لە ئێوارەكەیدا تا ئاستێك هەڵكشا و دواجار نرخەكە بە 83 دۆلار و 70 سەنت داخرا و دوێنێ سێشەممه‌ش نرخەكەی دۆلارێك هەڵكشا و ئێستەش  تا 84 دۆلار و 90 سەنت دەفرۆشرێت.

بەگوێرەی dailyfx هەفتەی رابردوو نرخی نەوت لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد و گەیشتە 86 دۆلار و 50 سەنت.

ئەمەریكا بڕیاری داوە لە چواری تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە رێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران بكات كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. چاودێرانی بازاڕی نەوت پێشبینی ئەوە دەكەن ئەگەر ئەمەریكا رێ نەدات نەوتی ئێران بفرۆشرێت، ئەوا نرخی نەوت بۆ سەرووی 100 دۆلار بەرز دەبێتەوە.

بازاڕ گرێ دراوە بە ئاستی خستنەڕوو و داخوازی و هەر كاتێك سەرووی پێداویستی بازاڕ نەوت خرایەروو، ئەوا نرخەكەی دادەبەزێت و كەمبوونەوەی هەناردەش بەرانبەر بە داخوازی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.


AM:11:00:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌