داهاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوتی عیراق لە 8 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە‌


 داهاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوتی عیراق لە 8 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە‌و ئەوەش بەرزترین ئاستە كە لەماوەی 6 ساڵی رابردوودا تۆماریكردووە.

داتاكانی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) ئاشكرایانكردووە، بەتێكڕا داهاتی فرۆشتنی نەوتی عیراق 7 ملیارو 900 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەوەش بەرزترین ئاستی داهاتە كە لەدوای ساڵی 2012وە دەستی كەوتووە.بەپێی داتاكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، لەسەر بنەمای ساڵانە، ساڵی رابردوو داهاتی فرۆشتنی نەوتی عیراق، بەرێژەی لەسەدا 62 زیادیكردووەو مانگی ئابی ئەمساڵیش بەرێژەی لەسەدا 2 زیادیكردووە.

عیراق لەدوای ساڵی 2012وەو كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوتی 106 دۆلار بووە و بۆ 33 دۆلار دابەزیووە، ئەوە یەكەمینجار ئاستی داهاتی فرۆشتنی نەوتی لە 8 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە.


AM:10:54:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌