پاسپۆرتی عێراقی خراپترینه‌ لەسەر ئاستی جیهان

بەپێی ریزبەندی نوێی دامەزراوەی "هینڵی ئاند پارتنه‌رز"، پاسپۆرتی عێراقی خراپترین پاسپۆرتە لەسەر ئاستی جیهان و هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە دەتوانن تەنیا سەردانی 30 وڵات بكەن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا.

سەرباری ئەو رەوشە خراپەی كە دوو وڵاتی وەك سوریا و سۆماڵی گرتۆتەوە، بەڵام پاسپۆرتەكانیان لە هی عێراق بەهێزترە و هاووڵاتییانی سوریا و سۆماڵ دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی 32 وڵات بكەن.

سەبارەت بە بەهێزترین پاسپۆرتەكانی جیهانیش، ژاپۆن پلەی یەكەمی ریزبەندییەكەی وەرگرتووە و هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە دەتوانن بە بێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی 190 وڵات بكەن.

دوای ئەویش پاسپۆرتی سەنگاپور دێت و لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەكەشدا هەریەك لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و كۆریای باشوور هاتوون.

پاسپۆرتی ئەمركیا و بەریتانیاش لەگەڵ وڵاتەكانی نەمسا، لۆكسەمبۆرك، هۆڵەندا نەرویج و پورتوگال لە پلەی چوارەمی ریزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەكانی جیهاندان.

بۆ بینینی ته‌واوی ریزبه‌ندییه‌که‌ کلیك لێره‌ بکه‌



AM:10:47:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 735 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌