پۆلیسی گەرمیان: برێكی زۆری پارە لەجۆری دۆلاری ئەمریكی‌و دیناری عێراقی دەدۆزرێتەوە


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات برێكی زۆری پارە لەجۆری دۆلاری ئەمریكی‌و دیناری عێراقی دەدۆزرێتەوە، راشیدەگەیەنێت هەركەس خۆی بەخاوەنی دەزانێت بنكەی پۆلیسی كەلار بكات.

ئەمرۆ "سێ‌ شەممە” لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دۆزینەوەی برێكی زۆری پارە لەجۆری دۆلاری ئەمریكی‌و دیناری عێراقی ئاشكرا كرد، ئاماژەبەوەش دەكات پارەكە لەلایەن كارمەندێكی پۆلیسەوە لەنێوان رێگەی كەلار – دەربەندیخان دۆزراوەتەوە‌و دواتر رادەستی پۆلیسی كەلاری كردوە.

لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە ” ئێمه‌ وه‌ك پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستخۆشی خۆمان له‌و كارمه‌نده‌ ده‌ست پاك و دڵسۆزه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ڕوی جوانی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆش به‌تایبه‌ت پۆلیسی گه‌رمیانی پیشانداوه‌، هه‌ركه‌س خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت به‌ناونیشانی ته‌واوه‌وه‌ سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی كه‌لار بكات به‌مه‌به‌ستی بردنه‌وه‌ی”.


PM:02:18:09/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌