بانكی ناوەندی: سیاسەتی داراییمان كاریگەری قەیرانی دادایی وڵاتانی دراوسێ لەسەر عێراق كەمكردۆتەوە


ئەیسەر جەبار وتەبێژی فەرمی بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لەلێدوانێكی تایبەتدا  ڕایگەیاند: بانكی ناوەندی سەركەوتوبووە لە سیاسەتی دارایی لەكەمكردنەوەی كاریگەری قەیرانی ئابوری لەوڵاتانی دراوسێی عێراق.

جەبار وتیشی: سیاسەتی دارایی كە بانكەكەیان پەیڕەوی كردووە پشتی بەستووە بە دابینكردنی یەدەگی پێویست لەدراوی بیانی و قەبارەكردنی كریگەری دراوی بیانی و دابینكردنی دراوی كێبڕكێی دۆلار كە ئەنجامێكی باشی هەبووە، وتیشی سیاسەتی پەیڕەوكراوی ستراتیژی بۆ پاراستنی ئابوری وڵات ماوە درێژە.

جەبار ئاشكراشیكرد: یەدەگی بانكی ناوەندی عێراق لە دراوی قورس لە ئێستادا 60 ملیار دۆلارە و ڕێژەیی170% ی كوتلەی نەقدی دراوی ناوخۆیی دابین دەكات لەگەڵ 89تۆن لە زێر.



PM:12:39:09/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌