لە سلێمانی كاره‌بای مۆلیده‌ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و زیادبوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی، له‌سبه‌ینێ 10/10/2018 گۆڕانكاری له‌ به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی ناوشاری سلێمانی ده‌كرێت و كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، به‌پێی به‌رنامه‌ نوێیه‌كه‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ كارناكه‌ن و ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانیش بكوژێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، له‌ كاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ به‌دواوه‌ تا 8ی به‌یانی رۆژی دواتر، له‌ئاماده‌باشی ده‌بن، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كاره‌با ده‌ده‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی داوا له‌موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌كات له‌سبه‌ینێوه‌ پابه‌ندی به‌رنامه‌ نوێه‌كه‌ ببن و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌چوار رۆژ، یه‌ك رۆژ له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 12 ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نابێت.


PM:12:02:09/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌