به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 84 دۆلار و 34 سه‌نته‌

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ 84 دۆلار و 34 سه‌نت مامەڵەی پێودەکرێت.

به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا، هه‌فته‌ی رابردوو به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئێران دابه‌زی بۆ ملیۆنێك و 100 هه‌زار به‌رمیل. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت له‌ ئێران له‌ مانگی نیساندا سێ ملیۆن به‌رمیل بووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، وه‌زیری نه‌وتی ئێران، بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ دوێنێ دووشەممە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ لێدوانه‌كانی سعوودیه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌ بازاڕدا به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران دروست ده‌بێت به‌ "بێ واتا" له‌ قه‌ڵه‌مدا و، رایگه‌یاند كه‌ ناتواندرێت نه‌وتی ئێران به‌ سعوودیه‌ یان وڵاتێكی دیكه‌ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌.


AM:11:57:09/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌