لیژنەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زەرەرمەندەكان دەستیكرد بە جێبەجێكردنی 60 پرۆژە لە شەنگال


مزاحم خەیات سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زەرەرمەندەكان لە پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند دەستكراوە بە جێبەجێكردنی 60 پرۆژە كە دابەشبووە بەسەر خزمەتگوزاری و نیشتەجێكردن و پەروەردە و تەندروستی لە ناو قەزای شەنگال.

خەیات ڕاگەیاند لیژنەكەیان بودجەی پێویستی بۆ ئاوەدانكردنەوەی قەزای شەنگال تەرخانكردوە كە دوچاری توندوتیژی و كردەوەی تیرۆریستی بوو لەو ماوەیەی لەلایەن داعشەوە داگیركرابوو.

وتیشی ئەو پرۆژانەی دەست بە جێبەجێكردنی كراون وادەی بۆ دیاریكراوە و لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 تەواودەبن.


AM:11:55:09/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌