بانكی رافیدەین خەرجكردنی پێشینەی نوێی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ڕاگەیاند

بانكی ڕافیدەین، ئەمڕۆ سێشەممە، خەرجكردنی پێشینەیەكی نوێی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ڕاگەیاند كە بڕەكەی 3 و 5و 8 و 10ملێۆن دینارە پێشینەكەش لەڕێی كارتی ئەلكترۆنیەوە دەدرێت.

لەبەیاننامەیەكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە ڕایگەیاند: پێشینەیەكی نوێ بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ 4808خانەنشین خەرجكراوە.

هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە پێدانی پێشینەكە لەڕێی ئاگاداركردنەوەی خانەنشینەكە دەبێت دوای ئەوەی تەواوی ڕێكارەكان دەكات بۆ پێدانی پێشینەكە و خەرجكردنی لەڕێی ئامرازی پێدانی ئەلكترۆنی دەبێت.


AM:11:41:09/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌