نرخی نەوت دابەزی


دوای ئەوەی سعودییە ئامادەیی نیشاندا بەشە نەوتی هەناردەكراوی ئێران بۆ بازاڕەكانی جیهان قەرەبۆ بكاتەوە، نرخی نەوت دابەزی.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد، بەتایبەت بەبەراورد بە چوار ساڵی رابردوو.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (83.25) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (73.77) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.


AM:10:13:08/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌