شه‌قامێكى سلێمانى به‌هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه‌ داده‌خرێت


هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى داخستنى به‌شێك له‌ شه‌قامى سه‌ره‌كى بازنه‌یى مه‌لیك مه‌حموده‌وه‌ شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كۆنترۆڵی هاتوچۆ شۆفێرانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، له‌ئێستادا له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، سایدی ڕۆیشتن له‌ (به‌رزه‌ پردی كۆبانێ) وه‌ به‌ئاراسته‌ی به‌نزینخانه‌ی بینایی، به‌به‌رده‌م سۆپه‌رماركێتی ئاڵتۆن به‌ربه‌ستكراوه‌، به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری نۆژه‌نكارییه‌وه‌، بۆیه‌ شۆفێران ده‌توانن له‌شه‌قامی لاوه‌كیه‌وه‌ له‌و شوێنه‌ی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود هاتوچۆ بكه‌ن، كه‌ هاتوچۆ بۆی دیاریكردوون".


AM:10:10:08/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 1127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌