لە هەڵەبجە گێڵگەیەكی بەخێوكردنی باڵندەی ھەوێردە دەکرێتەوە


ماوەی سێ‌ مانگە لە شاری هەڵەبجە گێڵگەیەكی پەلەوەری بەخێوكردنی ئەم جۆرە باڵندەیە كراوەتەوە و رۆژانە هاووڵاتییان سەردانی ئەو كێڵگەیە دەكەن و بۆ جوانی و سوود وەرگرتن لە سوودە تەندروستییەكانی گۆشت و هێلكەكەی، ئەو باڵندەیە دەكڕن. 

خاوەنی پڕۆژەكە، بیلال فەرەج لە بارەی پڕۆژەكەیەوە وتی: "ئەم پڕۆژەیە یەكەم پڕۆژەی لەو شێوەیەیە لە هەرێمی كوردستان نیە، پێشتر لە بەغداوە ئەم باڵندەیەمان هێنایە هەڵەبجە و سەرەتا 500 ھەوێردە و هێلكەمان هێناو پڕۆژەكەمان كردەوە و دەستمانكرد بە پەرەپێدان و بەخێوكردنی ئەم باڵندەیە".

بیلال فەرەج وتی: "بۆ خۆمان دوو ئامێری هەڵهێنانی هێلكەی ھەوێردەمان دروستكردووە كە توانای هەڵهێنانی زیاتر لە هەشت هەزار هێلكەی هەیە لە ماوەی 15 رۆژدا".

ناوبراو لە بارەی باڵندەكەوە زیاتر دوا و وتی: "ھەوێردە باڵندەیەكی بچووكە و گۆشت و هێلكەكەی تایبەتمەندی زۆریان هەیە و چەندین سوودی تەندروستیان هەیە بۆ نەخۆشی درێژخایەن، نەخۆشی كوشندە، پێست و جوانكاری، نەخۆشی هەناوی، گەشە و توانای جەستە و چەندین نەخۆشی شەكرە و هی تر ...".

ھەوێردە بۆ ماوەی نۆ ساڵ دەژی و ساڵانە نزیكەی 300 هێلكە دەكات، زۆرێك لەو كەسانەی ئەم باڵندەیە دەكڕن لە ماڵ و باخچەكاندا بۆ جوانی و گۆشت و هێلكەكەی بەخێوی دەكەن.


PM:06:43:07/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 343 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌