دوایین مۆدێلی زرێپۆشی رووسی راده‌ستی عێراق كرا

سوپای عێراق بۆ جاری دووەم زریپۆشی دروستکراوی رووسی لە جۆری BMP-3 بەدەست گەیشت و بەمنزیکانە دەخرێتە ژێر خزمەتی هێزەکانی وشکانی. 

بەگوێرەی میدیاکانی عێراقی، دوێنێ بەشی دووەمی زریپۆشەکانی دروستکراوی رووسی لە جۆری BMP-3 رادەستی سوپای عێراقی کرا و بەمنزیکانەش بەسەر یەکە سەربازییەکانی هێزەکانی وشکانی دابەش دەکرێن. 
 
سوپای عێراق پێشتر خاوەنی زریپۆشی BMP-1 بووە، بەڵام زریپۆشی BMP-3 دوایین مۆدێلی بەرهەمی سەربازیی رووسیایە و پشت بەتەکنۆلۆژیای مۆدێرن دەبەستێت.
 
زریپۆشی BMP-3 دوو بۆمبهاوێژی جۆری 100 ملم و 30 هەیە لەگەڵ سێ دۆشکەی 7.62 ملم و خاوەن بزووێنەرێکی بەهێزە و گونجاوە بۆ بەکارهێنانی لە هەموو جۆرە کەشوهەوایەکدا.  


PM:04:45:07/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌