بەرھەمی پەتاتە لەپێنجوێن زیادیکردوە


لەئێستادا بەرھەمی پەتاتە لەقەزای پێنجوێن بۆ دوو ھێندەی پارساڵ زیادیکردوە، شارەزایەکی بواری کشتوکاڵیش رایدەگەیەنێت: گەر ھاوکاری جوتیاران بکرێت زیاتریش دەبێت. 

كۆسار نەسروڵا، بەڕێوەبەری نەمامگەی کانی پانکە و شارەزای بواری کشتوکاڵ  راگەیاند: "لەعێراقدا لەم بەروارەدا تاکە شوێنێک کە کاتی هەڵکەندنی پەتاتەی هاتبێت قەزای پێنجوێنە، بەرهەمی پەتاتە لە ناوچەی پێنجوێن بەهۆی فێنکی کەشوهەواکەیەوە رێژەکەی زۆر زۆرە کە دەگاتە نزیکەی 20 تەن بۆ دۆنمێک". 

وتیشی: "ئەمساڵ 250 تەن پەتاتە چێنراوە کە لەکاتێکدا بۆ پارساڵ تەنھا نیوەی ئەمەی ئێستا بووە، واپێشبینی دەکرێت بەرهەمەکەی زیاتر لە 4 ھەزار تەن بێت". 

ئاماژەی بەوەشدا: ئەگەر ھاوکارییان بکرێت و رێگری لە ھاوردەکردنی پەتاتە بکرێت لەکاتی پێگەیشتنی بەرھەمەکەدا، ئەوا پارەی باش بۆ جوتیارەکە دەکات و ساڵی ئایندە ڕێژەی بەرھەمی چاندن زۆر زیاتر دەبێت. 

جەختیکردەوە: ئەوەی بە ئێمە بکرێت رێگریکردنە لەبەرهەمی هاوردە تابەرھەمی ناوخۆ ساغبێتەوە.


AM:11:05:07/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌