نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكى نزمدا ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 85 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7 ی تشرینى یه‌كه‌مى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 84 دۆلار و 16 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 84 دۆلار و 16 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 74 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 74 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.

دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ خوار 85 دۆلار له‌ كاتێكدایه‌، به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو رێكه‌وتى 4 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018 بۆ سه‌رو 86 دۆلار به‌رزبووبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ به‌رزترین نرخ داده‌نرا له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵ و چه‌ندین ساڵى رابردوودا.


AM:10:51:07/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌