ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پاره‌ی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان


له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاماژه‌ به‌ لێدوانێكى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنترۆڵى كاره‌باى هه‌رێم كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردوه‌، تێكڕاى بوونى كاره‌با له‌ پارێزگاى سلێمانى له‌ مانگى ئه‌یلول (9) رۆژانه‌ 15 سه‌عات بووه‌، بۆ هه‌موولایه‌كى رون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ژماركردنى كاره‌با موه‌لیده‌ بۆ مانگى 9 به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌.

1- خوێندنه‌وه‌ى مانگى پێشوو (ئاب) تا 25/8/2018 بووه‌، له‌ 26/8/ تا 31/8/2018 له‌گه‌ڵ مانكى 9 هه‌ژماركراوه‌ كه‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان 103 سه‌عات كاریان كردوه‌.

2- بۆ مانگى 1/9/2018 بۆ 27/9/2018 كه‌ خۆێندنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كانى كاره‌باى موه‌لیده‌ كراوه‌ رۆژانه‌ى به‌تێكڕایی 9 كاتژمێركاریان كردوه‌، كه‌ 15 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى هه‌بووه‌ به‌گشتى ده‌كاته‌ 234 گاتژمێر كاركردنى موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان.

3- هه‌ژماركردنى حه‌وت رۆژى مانگى (8) ئاب، له‌گه‌ڵ 26 رۆژى مانگى نۆ،ده‌كاته‌ 33 رۆژ واته‌ هه‌ژماركردنى كاره‌باى موه‌لیده‌ى مانگى (9) ئه‌یلول، (7) رۆژى مانگى هه‌شت و 26 رۆژى مانگى نۆیه‌. به‌وشێوه‌یه‌ 4 رۆژى مانگى نۆ له‌گه‌ڵ مانگى 10 هه‌ژمار ده‌كرێت.

4- هه‌موو موه‌لیده‌ پێوه‌رێكى تایبه‌تى بۆ دانراوه‌ كه‌ كاتژمێره‌كانى كاركردنى حساب ده‌كات، هه‌ركاتێك موه‌لید بشكێیت یان له‌ هه‌ڵكردن دوابكه‌وێت، بۆى هه‌ژمارناكرێت. بۆیە بەپێی رونکردنەوەی سەرەوە لەمانگی ئەیلولدا (۳۳) رۆژ هەژمارکراوە کە دەکەتە زیاتر لە ۳۳۰ کاتژمێر کارکردن.


AM:10:40:07/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 458 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌