بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو كوردستان ناگرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو (دەعمكراو)، ئەوان مەرجی خۆیان هەیە و، ئەو بڕیارەی عێراق لەبارەی قەدەخەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئەمریكی دەریكردووە "هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە".

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، رێگەدان بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان لەسەر دوو بنەمایە "یەك مۆدێلەكەی، دوو بوونی مەرجەكانی سەلامەتی".

بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە هەرێمی كوردستان، باسی لەوەشكرد: "ئەوەی ئێستا هەیە ‌و رێگە بە هاوردەكردنی دەدرێت، ئۆتۆمبێلی مۆدێلەكانی 2017‌ و 2018 ‌و 2019 ـن ئەوەیش بەو مەرجەی، مەرجەكانی سەلامەتی لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا هەبێت، كە هاوردە دەكرێت، جا ئۆتۆمبێلەکە دەستی دوو بێت یان سفر هیچ جیاوازییەكی نییە".



PM:07:24:06/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 607 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌