کەل و پەلی ئێرانی لە هەرێم جێگەیان بە کەل و پەلی تورکی تەنگ کردووە


مەحیەدین مەحموودی لە کۆبوونەوەی هاورە کردن و هەناردە کردنی کەل و پەلی پارێزگای کوردستان وتی: دابەزینی نرخی تمەن بووتە هۆی ئەوەی ئاستی هەناردە کردن بۆ هەرێمی کوردستان بەرز بێتەوە و نرخی کەل و پەلی ئێرانی هەرزانتر بێت.

مەحیەدین مەحموودی، سەرۆکی ڕێکخراوی هەناردەکارانی پارێزگای کوردستان رایگەیاند دابەزینی بەهای تمەن بووەتە هۆی ئەوەی کەل و پەلی تورکی نەتوانن کێبەرکێی بەرهەمی ئێرانی بکەن. هەر بۆیە فرۆشی کالای ئێرانی زیاتر بووە. بازرگانەکان لەم ڕۆژانەدا قازانجی باشتر دەکەن.

مەحموودی وتیشی: سەرەڕای ئەم پێشکەوتنە کێشەی دراو خەریکە دروست دەبێت.  بازرگانان دەبێت داهاتی دولاری خۆیان بۆ بانکەکانی ئێران بگەڕێننەوە بەڵام چونکە نرخی دولاری نێودەوڵەتی و ئازاد جیاوازی زۆرە برێک کێشەی دروست کردووە.

ئەو ئاماژەی بەوەش دا: لەم نێوانەدا نرخی چیمەنتۆ لە ئێران ۳۰۰ لە سەد زیادی کردووە و ئەمەش کێشەی بۆ هەناردە کردنی ئەم کالایە ساز کردووە. هەروەها حکومەتی عێراق یاسایەکی واژۆ کردوە کە گۆڕینەوەی دۆلاری ئەستەم کردووە. بۆ ئێمە هەرێم گەورەترین ناوچەی بازرگانییە کە هێشتا گواستنەوەی ئاسمایمان هەیە و بە نیسبەت باشووری عێراق ئاستی بازرگاینی کەمترە.


PM:04:24:06/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌