لیستی دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە

گۆڤاری فۆربێسی ئەمریکی لیستی دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەمریکای بڵاوکردەوە و لە پلەی یەکەمدا ناوی جێف بێزۆس بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەمازۆن هاتووە و بیڵ گەیتسیش بە سامانی ٩٧ ملیار دۆلارەوە لە پلەی دووەمدایە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی فۆربیس سامانی بەڕێوبەرەکەی ئەمازۆن ١٦٠ ملیار دۆلارە و بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لەپێش بیڵ گەیتسەوەیە کە خاوەنی ٩٧ ملیار دۆلارە، شایەنی باسە بیڵ گەیتس لە ٢٤ ساڵی ڕابردوودا هەمیشە لە پلەی یەکەمدا بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە بێزۆنس تەنها لە ساڵی ڕابردوودا ٧٨.٥ ملیار دۆلاری پەیدا کردووە، ئەو نازناوەی لە بەڕێوبەرەکەی مایکرۆسۆفت سەندەوە.

سێیەم دەوڵەمەندی ئەمریکا وارین بوفێت، خاوەنی بێرک شیر هاوسەری بو کە خاوەنی ٨٨.٣ ملیاەر دۆلارە و بەدوایدا ناوی دامەزرێنەر و بەرێوبەری جێبەجێکاری فەیسبووک مارک زوکەربێرگ دێت، کە خاونەی ٦١ ملیار دۆلارە و ئەوەش ١٠ ملیار دۆلاری لە ساڵی پار کەمترە.

 

تڕەمپ لەچاو دەوڵەمەندەکانی تردا هەژارە

لە لیستەکەدا ناوی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکاش هاتووە، بەڵام تڕەمپ لە پلەی ٢٥٩هەمیندایە بە سامانی ٣ ملیار دۆلارەوە.

 

لیستی ١٠ یەکەمین دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا بەم جۆرەی خوارەوەی

  • جێف بێزۆس- ١٦٠ ملیار دۆلار
  • بیڵ گەیتس- ٩٧ ملیار دۆلار
  • وارێن بوفێت
  • مارک زوکەربێرگ- ٦١ ملیار دۆلار
  • لاری ئێلیسۆن- ٥٨.٤ ملیار دۆلار
  • لاری پەیج- ٥٣.٨ ملیار دۆلار
  • چارلس کۆچ- ٥٣.٥ ملیار دۆلار
  • دەیڤد کۆچ- ٥٣.٥ ملیار دۆلار
  • سێرگێی برین- ٥٢. ٤ ملیار دۆلار
  • مایکڵ ملوومبێرگ- ٥١.٨ ملیار دۆلار


PM:01:28:06/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌