پزیشکێکی ددان سەرقاڵی به‌رهه‌مهێنانی تەماتەیە بەشێوەیەکی دیجیتاڵی



له‌ قه‌زای چارشه‌مبار سەر بە پارێزگای سامسون لە تورکیا كه‌سێك كه‌ له‌ سه‌ر رووبه‌ری سێ هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ خانوویه‌كی پلاستیكی خودكاری دروست كردووه به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاد كردووه‌.

ئەر‌سین دوراك كه‌ ته‌كنیككاری ته‌ندروستی ده‌م و ددان بووه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ئه‌دیرنه‌ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واز له‌و كاره‌ ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ زێدی خۆی لە سامسون و له‌وێ ده‌ست ده‌كات به‌ به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته‌ له‌ خانووی پلاستیكیدا. 

بۆ ئه‌مساڵ ٧ هه‌زار شه‌تڵ ته‌ماته‌ی چاندووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی خودكاری هه‌موو كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌درێن و له‌ ئێستاوه‌ به‌شێك له‌ ته‌ماته‌كان پێگه‌یشتوون و ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مساڵ ٢٠ تۆن ته‌ماته‌ به‌رهه‌م بهێنێت. ‌

ئه‌رسین دوراك  راگه‌یاند له‌ رێگای ئه‌و سیسته‌مه‌ خودكاریه‌وه‌ هه‌موو كاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و وتی: "له‌ روانگه‌ی ئێمه‌وه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان به‌ جۆرێتی باش زۆر گرنگه‌. پێگه‌یشتن و لێكردنه‌وه‌ی ته‌ماته‌ له‌ به‌شێكی خانووه‌ پلاستیكیه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و ١٥-٢٠ رۆی دیكه‌یش له‌ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه‌وه‌ له‌ رووی داراییه‌وه‌ تێچووی به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته‌ كه‌مبووەته‌وه‌ و وتی: "ئامانجی من ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو كاره‌كان له‌ رێگای یه‌ك كۆنتڕۆڵه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێن". 


PM:03:57:05/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 423 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌