نرخی لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی


ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی دۆلارێک گەیشتە ٦،٢٠ لیرەی تورکی.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهای لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لەئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە ٦٢٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمە لە کاتێکدا بەهای لیرە ماوەی چەند ڕۆژێکە جێگیری بەخۆیەوە بینیبوو بەجۆرێک ١٠٠ دۆلار بە ٦٠٠ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا.

هۆکاری دابەزینی بەهای لیرە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی ئابووری لە تورکیا و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو شمەک لەو وڵاتە.

چەند ڕۆژی ڕابردوو دەزگای ئاماری دارایی و ئابووری تورکیا ڕایگەیاند، ڕێژەی هەڵئاوسان لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ گەیشتوەتە ٢٤٪ لەسەدا و ڕێژەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە.

هاوکات دابەزینی بەهای لیرە لەکاتێکدایە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لیرەی تورکی نزیکەی لەسەدا ٤٠٪ی بەهاکەی خۆی لەدەستدا بەهۆی تێکچوونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا.



PM:08:01:04/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 606 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌