له‌ قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئەمەریكادا كاركردنی کۆماپانیاکان لەگەڵ ئێران دەوەستێنێت


گرووپی "فیتۆل"بۆ بازرگانی كەلوپەلی سەرەتایی رایگەیاند  ''لەدوای جێبەجێبوونی دووەم گەڕی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە كۆتای ئەمساڵدا، كاركردنی کۆماپانیاکان لەگەڵ ئێران دەوەستێنێت''. 

مایك مۆلەر، بەرپرسی پەرەپێدان لە گرووپەكە و گەوەرترین بازرگانی نەوت لە دنیا لە سەروبەندی كۆنگرەی نەوت لە ئاسیا و زەریای هێمن لە سنگاپوور رایگەیاند، ''پێویستە كاركردن لەگەڵ ئێران یان هەر پێوەندییەك لەگەڵ ئەو وڵاتە بوەستێت''.

وتیشی، ''پێوەندییەكی دوورودرێژمان لەگەڵ ئێران هەیە و خواستی دەست پێكردنەوەی بازرگانیم لەگەڵ ئەو وڵاتە، بەڵام ئێستە پێویستیمان بە لێبەخشینی ئەمەریكا و بانكەكانی دنیا هەیە بۆ ئەو كارە''.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند  ''رێككەوتننی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كە لە 2015 واژوو كراوە، نوێ ناكاتەوە و پاشەكشەی وڵاتەكەی لە رێككەوتننەكە و دەستكردنەوە بە سەپاندنی سزاكانی بەسەر ئەو وڵاتە راگەیاند و هەڕەشەی لە وڵات و كۆمپانیاكانیش كرد لە ئەگەری مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران لە دوای سەپاندنی سزاكان''.

یەكەم گەڕی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە مانگی ئابی رابردوو هاتە سەپاندن كە چەند لایەنێكی بازرگانی و هاوردەكردنی بۆ تاران گرتەوە، دووەم گەڕی سزاكانیش لە تشرینی دووەمی داهاتوو جێبەجێ دەكرێت كە هەردوو كەرتی وزە و بانكی دەگرێتەوە و چاوەڕوان دەكرێت هەناردنی نەوتی ئێران زۆر كەم بكاتەوە.    





AM:10:44:26/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 353 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌