نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 81 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26 ی ئه‌یلولى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 81 دۆلار و 12 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 80 دۆلار و 71 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 72 دۆلار و 7 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 72 دۆلار و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.


AM:10:31:26/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌