كێشەی کەمبونه‌وه‌ی ئاو و سوتەمەنی له‌ پارێزگای باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق سه‌ریهه‌ڵدا


٢ ھەزار كەس لە پارێزگای زیقار بە هۆی کەم ئاوییەوە ناوچەكانیان جێھێشت و كێشەی سوتەمەنیش لە ژماره‌یه‌ك پارێزگای باشوور و ناوه‌ڕاست سه‌ریهه‌ڵدا‌.

سەرچاوەیەك لە پارێزگای زیقار رایگەیاند، بەھۆی كەمیی ئاو، 2 ھەزار كەس لە پارێزگای زیقار ناوچەكانیان جێھێشتووە و بەرەو ناوچەكانی دیكەی پارێزگاكە رۆیشتوون.

ھاوكات، كێشەی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین و گازوایل لە ژماره‌یه‌ك پارێزگای باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و تادێت نرخه‌كانیش روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی حكوومه‌ت و خاوه‌ن وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نیش به‌رپرسیارێتی ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی یه‌كتر.


AM:10:24:26/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌