نرخی لیرەی تورکی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی لیرەی تورکی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی دۆلارێک گەیشتە ٦.١٤ لیرە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهای لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لەئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە ٦١٤ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمە لە کاتێکدا بەهای لیرە ماوەی چەند ڕۆژێکە جێگیری بەخۆیەوە بینیبوو بەجۆرێک ١٠٠ دۆلار بە ٦٣٠ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا.

هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای لیرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەنگۆیەوەی لەبارەی دۆسیەی قەشە ئەندر برۆنسن بڵاوبوەتەوە کە باس لەو دەکرێت ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەر ئازاد دەکرێت.

بەرزبوونەوەی بەهای لیرە لەکاتێکدایە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لیرەی تورکی نزیکەی لەسەدا ٤٠٪ی بەهاکەی خۆی لەدەستدا بەهۆی تێکچوونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا.


PM:12:07:25/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌