پڕۆژەی گەنج و كشتوكاڵ



پڕۆژەی گەنج‌و كشتوكاڵ بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكانی بواری كشتوكاڵ‌و رەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان دادەنرێت.

پڕۆژەی گەنج‌و كشتوكاڵ كە لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرا، لەئێستادا ژمارەیەك لەخوێندكارانی ئەو پڕۆژەیە خاوەنی پڕۆژەی كشتوكاڵیی تایبەت بە خۆیانن، هاوكات هەر لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە ژمارەیەكی زۆری هەلی كار بۆ گەنجان رەخسێنراوە.

داهاتی بەرهەمەكانیش راستەوخۆ بۆ گیرفانی گەنجە 
بەشداربووان‌و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكەش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لەڕێگەی پڕۆژەی گەنج‌و كشتوكاڵەوە هەرێم دەتوانێت پشت بەداهاتی كشتوكاڵی ببەستێت‌و لە داهاتووشدا ئەو كەرتە پێشبخرێت.

ئەو پڕۆژەیە توانی ژمارەیەكی زۆری خوێندكاری زانكۆ و پەیمانگەكان لە دەوری خۆی كۆبكاتەوەو دوای تەواوبوونیشیان بەشێك لەو خوێندكارانە ببن بە خاوەنی پڕۆژەی كشتوكاڵی تایبەت بە خۆیان.

یەكێك لە بەشداربووانی پڕۆژەكە دەڵێت:»پڕۆژەی گەنج‌و كشتوكاڵ یەكێكە لەو پڕۆژانەی كە وا لە گەنج دەكات تەنها پشت بەكەرتی گشتی‌و داهاتی سامانە سروشتیەكان نەبەستێت، ئێستاش لەو پڕۆژەیە چەندین خوێندكارو دەرچوو، دەتوانن بەشێوەی تیم پڕۆژەی كشتوكاڵی تایبەت بەخۆیان هەبێت كە خەرجیەكانی لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە دابین دەكرێت‌و داهاتی بەرهەمەكانیش راستەوخۆ بۆ گیرفانی گەنجە بەشداربووەكانە».

خاكی هەرێمی كوردستان بۆ كاری كشتوكاڵی بەپیتە‌و لە تەواوی ناوچە جیاجیاكانیش بەرهەمی جووتیارانی هەرێم شان بەشانی بەرهەمەكانی تر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان كێبڕكێ دەكەن.

پڕۆژەی گەنج‌و كشتوكاڵیش ئامانجی هێنانە پێشی دەستی كاری توێژی گەنجانە، تا لەداهاتوودا هەرێمی كوردستان لە بری پشتبەستن بە داهاتی نەوت، بەرهەمە كشتوكاڵیەكان بكاتە یەكێك لە داهاتە سەرەكیەكانی.

بەشداربووەیەكی خولی دووەمی ئەو پڕۆژەیە ئاماژە بەوە دەكات، ئەم پڕۆژەیە سەر بە بەشی گەنجانی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەو لە خولی دووەمی پڕۆژەكەدا كە نزیكەی 100 خوێندكار بەشداربوو، ئێستا ژمارەیەكی زۆری بەشداربووان خاوەنی پڕۆژەی كشتوكاڵی تایبەت بە خۆیانن و لە پڕۆژەكە سوودمەندبوون.

ژمارەیەكی زۆری هەلی كار بۆ گەنجان برەخسێنێت
هاوكات یەكێكی تر لە دەرچووانی خولی پڕۆژەی گەنج‌و كشتوكاڵ، دەڵێت:»
لەچوارچێوەی هەستكردن بە گرنگی بواری كشتوكاڵی بۆ ئایندەی وڵات، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەم پڕۆژەیەی دامەزراند، كە لەلایەن ستافێكی تایبەتمەندەوە بەڕێوەدەبرێت.

وتیشی:»تائێستا ئەو پڕۆژەیە توانیویەتی سەدان كادری بواری كشتوكاڵی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پێبگەیەنێت‌و لەپڕۆژەی گەنج‌و كشتوكاڵ سوودمەند بێت».
پڕۆژەی گەنج‌و كشتوكاڵ لەپارێزگاكانی (هەولێر، هەڵەبجە، كەركوك‌و قەزای خەبات) جێبەجێكراون‌و خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان‌و ئامادەییە كشتوكاڵیەكان بەشداربوون، كە جگە لەزیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی، توانی ژمارەیەكی زۆری هەلی كار بۆ گەنجان برەخسێنێت.


PM:12:19:24/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌