نرخى تمه‌ن له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ نزمترین ئاست دابه‌زى


پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 22 ى 9 ى 2018، نرخى تمه‌ن له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ نزمترین ئاست دابه‌زى.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕكردنى دراوى شارى سلێمانییه‌وه‌ ،بڵاوکراوەتەوە له‌ ئێستادا كاتژمێر 1:14 ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نرخى تمه‌ن دابه‌زینێكى دیكه‌ى گه‌وره‌ى تۆماركرد و نرخى 100 هه‌زار تمه‌ن دابه‌زى بۆ 8500 دینارى عێراقى.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رامبه‌ر به‌ ملیۆنێك و 380 هه‌زار تمه‌نى ئێرانییه‌.

ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ نرخى تمه‌ن به‌رده‌وام رووى له‌ دابه‌زینه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌هاكه‌ى خۆى به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار و دراوه‌كانى دیكه‌ له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ هۆكارى سزا ئابورییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.




PM:01:35:22/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 1426 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌