ئەمڕۆ دوو خاڵی گومرگی لە نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێتەوە


ئەمڕۆ دوو خاڵی گومرگی لە پردێ و چیمەن لە سنوری كەركوك لە نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، دانانی خاڵە گومرگیەكە بەپێی رێكەوتن بووە لە نێوان هەرێم و بەغداو ئەمڕۆ بە فەرمی كرایەوە.

ئەمەو ئەمڕۆ هەر بارهەڵگرێك لە هەولێرو سلێمانیەوە بە كەركوكدا تێپەڕدەبن بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ئەوا بەپێی رێنماییەكان باجیان لێوەردەگیرێت، یەكێك لە مەرجەكانی حكومەتی عێراق بۆ كردنەوەی ڕێگەی هەولێر كەركوك، كردنەوەی دوو خاڵی گومرگی بووە لەسەر ڕێگەی نێوان كەركوك – هەولێرو كەركوك – سلێمانی كە بۆ هەر كاڵایەكی هاتوو و ڕۆیشتوو بڕی پێنج لەسەد گومرگ دەكرێت، لەو بڕەش یەك لە سەدی بۆ پارێزگای كەركوك و چوار لەسەدیش بۆ حكومەتی ناوەندی دەبێت.

ئەوە لەكاتێكدایە لە دوای ساڵی (2003) ەوە حكومەتی عێراق زۆر هەوڵیدا خاڵی گومرگی لە نێوان كەركوك و ئەو دوو شارەی هەرێمی كوردستاندا بكاتەوە، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتییەكانی كوردەوە لە هەوڵەكانی سەركەوتوو نەبوو.


PM:01:29:22/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 650 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌