ئێران دوو دەروازەی سنوری داخست


دوای‌ ئه‌و هێرشه‌ی‌ كرایه‌سه‌ر نمایشی‌ سه‌ربازی‌ هێزه‌ چه‌كداران له‌ ئه‌هواز، ئێران بڕیاری‌دا دوو ده‌روازه‌ی‌ سنووری‌ له‌گه‌ڵ‌ عیراق دابخات.

ماڵپەڕی "سۆمه‌ریه‌نیوز" لەزاریسه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادارەوە بڵاویکردەوە "لایه‌نی‌ ئێران هه‌ردوو ده‌روازه‌ی‌ سنووری‌ شه‌لامچه‌ و شیب-ی‌ له‌گه‌ڵ‌ عیراق داخستووه‌ و لەئێستادا جوڵه‌ی‌ بازرگانی‌ و گه‌شتیاران له‌ هه‌ردوو ده‌روازه‌كه‌دا راگیراوه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی‌ ئێران دوای‌ ئه‌و هێرشه‌ دێت كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ كرایه‌سه‌ر نمایشێكی‌ سه‌ربازی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌هواز.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئێران به‌ سوپای‌ پاسدارانیشه‌وه‌ له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیان كرد به‌ ئه‌نجامدانی‌ نمایشی‌ سه‌ربازی‌ به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ ده‌ستپێكردنی‌ شه‌ڕی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ عیراق- ئێران.

میدیاكانی‌ ئێران بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ نمایشی‌ سه‌ربازی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئه‌هواز، چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستیان به‌ ته‌قه‌كردن كرد و به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان حه‌وت كه‌س كوژراون و 20ی‌ تر برینداربوون.


PM:01:17:22/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 675 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌