لە سلێمانی کۆمپانیایی ئەسێ نوێترین مۆدیلی ئایفۆن دەخاتە بازاڕەوە

لەگەڵ فرۆشتنی نوێترین مۆدیلی ئایفۆن لە بازارەکانی ئەمریکا و جیهان، کۆمپانیای ئەسێ دوو ئایفۆنە نوێیەکەی  لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا  ئاشکراکرد کەئەوانیش بریتین لە ئایفۆن ''XSو XS MaX ''  ئەمڕۆ گەیشتۆتە شاری سلێمانی.

باوەڕ جەمال بەرێوەبەری بەشی مارکَتینگی کۆمپانیای ئەسێ لەشاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تایبەتمەندیەکانی مۆدیلە نوێیەکانی ئایفۆنی راگەیاند: بۆ یەکەمجارە کۆمپانیای ئەپڵ، مۆبایلی دوو سیمکارت دەخاتە بازاڕەوە، کە تەنها لەوڵاتی چین بەردەستە و یەکێک لە سیمکارتەکانی تەنها بۆ سيرفەرەکانی وڵاتی چین دەبێت، هەردوو مۆبایلەکە بەپرۆسێسەری نوێی ئەپڵ ئەی ١٢ بایۆنیک کاردەکات کەلەچاو مۆبایلی ئایفۆن ئایفۆن X دا کە١٥% خێراترە و لەوێنەکانیشدا ٥٠% خێراترە باتری ئایفۆن XS ماکس ١ سەعات زیاتر بەکاردێت وەک لەXS .

بەرێوەبەری بەشی مارکَتینگی کۆمپانیای ئەسێ ڕاشیگەیاند ''جیاوازی دوو مۆبایلەکە قەبارەی شاشەکەیە کەھەردووکیان لەجۆری سوپەر ریتینا ئێچ دی و بەتەکنیکی ئۆلیدە چڕیەکەی ٤٥٨ پکسڵ بۆ ھەر ئینجێک، ھەردووکیان تەکنیکی ترو تۆن و ٣D تەچی ھەیە و شاشەکەشی دژی تەڕبوونە، ھەردووکیان ھەمان کامێرایان ھەیە کە ١٢ مێگاپکسڵ لەدواوە و پێشەوەشی ٧ مێگاپکسڵە، تایبەتمەندی سمارت HDR ی ھەیە''.

باوەڕ جەمال  سەبارەت بە نرخی و میمۆری مۆدیلە نوێیەکەی ئایفۆن وتی '' نرخەکەی ١٣٩٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات و بۆ یەکەمتن جارە کۆمپانیایی ئەپڵ میمۆری ٥١٢ گێگا بایت دەخاتە بازاڕەوە و بۆ یەکەمین جارە رامی ٤ گێگا بایتی لەسەرە و ئەم دوو مۆبایلە بەقەبارەی خەزنکردنی ٦٤ و ٢٥٦ و ٥١٢ گێگابایت بەردەستن.
 
بەرێوەبەری بەشی مارکَتینگی کۆمپانیای ئەسێ ئاماژەی بەوەش کرد ''کۆمپانیای ئەسێ بڕوانامەیەکی تایبەتی بەدەست ھێناوە لەھەفتەی ئایندەوە دەتوانێ گەرەنتی ئەو ئامێرانەی تری ئەپڵ بکات و بەجۆرێک لەماوەی ٤ رۆژدا ئەو مۆبایلەی لەماوەی گرەنتیدا ماوەتەوە، مۆبایلەکە بێ گرفت و بەماوەیەکی کەم بۆ کڕیارەکە بگۆڕێت''.
 
 



PM:04:40:21/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 1334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌