لەگەڵ بازارەکانی ئەمریکادا، لەسلێمانیش ئایفۆنی نوێ دەکەوێتە بازاڕەوە


لەگەڵ فرۆشتنی نوێترین جۆری ئایفۆن لە بازارەکانی ئەمریکا لەشاری سلێمانیش ئەو بەرھەمە دەخرێتە بازاڕەوە.

ڕێبین عەبدلرەحمان بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەسێ لەشاری سلێمانی، بە سایتی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند: "ھەموو بەرھەمێکی نوێی ئایفۆن کە ڕادەگەیەندرێت ئێمە لەگەڵ ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیخەینە بازاڕەوە بۆ ئەمجارەش سەرجەم بەرھەمە نوێکانی ئایفۆنمان ھێناوەو دەیخەینە بەردەستی ھەوادارانی".

وتیشی " بەیانی ھەینی ٩/٢١ لەدوای چەند کاتژمێرێک لەفرۆشتنی لە ئەمریکا ئێمەش بەرھەمە نوێکانی  ''iphone xs،  Iphone xs max''  کە بە قەبارەی ٦٤و ٢٥٦ و ٥١٢ گێگا بایت دەخەینە بەردەستی ھەوادارانی ئەو ئامێرە نوێیە"

ئاماژەی بەوەشدا نرخەکان بەپێی جۆر و مۆدێلەکان جیاوازن وە ئێمەش بەپێی ئەو کرێیەی لەسەر گەشتنەکەی دەکەوێت دەیفرۆشین و ڕۆژی ھەینی نرخەکانی دیاری دەکەین.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەسێ ئەوەشی ڕونکردەوە خەڵک ھەیە لە ئێستاوە ناوی لای ئێمە تۆمارکردووە کە وەک یەکەم کەس ئەو ئامێرە نوێیە بکڕێت.


PM:09:34:20/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 578 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌