عێراق لەبەرچاوگرتنی نەوتی هەناردەكراوی كوردستان، بودجەی 2019 ئامادە دەكات


وەزارەتی دارایی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2019، لەسەر بنەمانی هەناردەكردنی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە ئامادە دەكات، لەنێویشیدا ئەو نەوتەی كە هەرێمی كوردستان بەرهەمی دەهێنێت.

ماهر حەماد جوحان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 ئامادە كراوە، بەجۆرێك كە دەبێت عێراق رۆژانە بڕی 4 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بكات و نرخی هەر بەرمیلێكیش بە 55-60 دۆلار خەمڵێندراوە.

روونیشی كردەوە كە نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستانیش لە چوارچێوەی بودجەی گشتی ساڵی داهاتوودا لەبەرچاوگیراوە.

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق راشیگەیاند ئێستا عێراق رۆژانە بڕی 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل و هەندێكجاریش بەهۆی دۆخە جیاوازەكانەو بە تایبەتیش رەوشی كەركەوە، كەمتر هەناردە دەكات.

ئەوەشیخستەڕوو كە خەملاندنی نرخی نەوت بە 55-60 دۆلار دەوڵەت دەستكراوەتر دەكات لە بواری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و خەرجییەكاندا.


PM:12:12:19/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌