''تەواوی بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی سلێمانی وتوركیا شكستی هێناوه‌''


تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، ڕایده‌گه‌ینه‌ێت : تەواوی ئەو هەوڵانەی لەلایەن بەرپرسان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمەوە دراوە بۆ دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی، بێسودبوون.

لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ڕابردوو تاهیر عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکردبوو، فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی یان یاسایی و چاودێری لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی تورکیادا نییە، بەڵام تورکیا ڕەزامەندی دەرنابڕێت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی.

هەر بەوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، تورکیا تەنها گەشتەکانی خۆی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانیدا ڕانەگرتووە، بەڵکو تەواوی ئەو گەشتانەی کە لە وڵاتانی ئەوروپاوە دێنە سلێمانی، سنووری ئاسمانی بە ڕوویاندا داخستووە.

هەروەها بەرپرسانی باڵای تورکیا چەند جارێک یەکێتی و ئیدارەی سلێمانیان بە هاوکاریکردنی پەکەکە تۆمەتبار كردووه‌ .



PM:05:51:18/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 1057 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌