عێراق و سوریا کار بۆ کردنەوەی دەروازە سنورییەکانی نێوانیان دەکەن

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەکۆبونەوەیەکی نێوان (سەعد محەمەد رەزا) باڵیۆزی عێراق لە دیمەشق و (بوسەینە شەعبان) راوێژکاری سیاسیی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکانی سوریا و ناوچەکە تاووتوێکراون.

لە کۆبوونەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، عێراق و سوریا روبەڕوی مەترسییەکی ھاوبەش دەبنەوە کە ئەویش تیرۆرە.

 ھەر لەو کۆبونەوەیەدا باس لە گرنگیی کردنەوەی دەروازە سنورییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و ئەو کاریگەرییانە کراوە کە لە ئەنجامی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانیاندا دەبێت بەتایبەتی لەرووی بازرگانی و ئابورییەوە.



PM:06:20:17/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 174 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌