نرخی لیرەی تورکی دابەزی


بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندی تورکیاوە، نرخی لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی دۆلارێک گەیشتە ٦.٢٦ لیرە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەهای لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لەئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە ٦٢٦ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمە لە کاتێکدا بەهای لیرە ماوەی چەند ڕۆژێکە جێگیری بەخۆیەوە بینیبوو بەجۆرێک ١٠٠ دۆلار بە ٦١٥ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا.

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاریدا بە زیادکردنی ڕێژەی سووی بانکەکان بە ڕێژەی لەسەدا ٢٤٪ و جێبەجێکردنی بڕیارەکە ڕاستەوخۆ کاریگەری کردە سەر بەهای لیرە.

دابەزینی بەهای لیرە لەکاتێکدایە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لیرەی تورکی نزیکەی لەسەدا ٤٠٪ی بەهاکەی خۆی لەدەستدا بەهۆی تێکچوونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا.


PM:02:53:17/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 579 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌